ڕووسیا: شەڕەکە دەبەینەوە و تا سنوری پۆڵەندا دەچینە پێشەوە

(0) / / ئەورووپا / ئۆکراینا ڕووسیا


Feb 24, 2023

قەبارەی فۆنت:
جێگری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ڕووسیا جەختی لە سەر ڕیشەکێشکردنی نئۆنازیسم لە جیهاندا کردەوە و وتی کە بۆ ڕێگری لە سەرهەڵدانی شەڕی جیهانی نوێ، دەبێت ئامانجە سەربازییەکان لە ئۆکراینا مسۆگەر بکرێت.
دیمێتری مێدڤێدڤ لە ساڵیادی شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا، جەختی لە سەر سەرکەوتنی وڵاتەکەی لەم شەڕەدا کردەوە.
ناوبراو جەختی لە سەر نەهێشتنی هەڕەشەکانی سەر سنورەکانی ڕووسیا کردەوە و وتی: شەڕ لە ئۆکراینا بە سەرکەوتنی ڕووسیا تەواو دەبێت یان ڕەنگە بە ڕێکەوتنیش بێت، ئێمە دەبێت هەڕەشەکان لە سنورەکانی خۆمان دوور بخەینەوە، تەنانەت ئەگەر پێویست بێت تا سنورەکانی پۆڵەندا دەچینە پێشەوە.
مێدڤێدڤ وتی کە موڵەتی دەستپێکردنی شەڕێکی جیهانی نوێ نادرێت، هەر بۆیە گەیشتن بە ئامانجە دیاریکراوە سەربازییەکان لە شەڕی ئۆکراینا گرنگە.
جێگری ئەنجومەن ئاسایشی نیشتمانیی ڕووسیا وتی کە ئێمە دەمانەوێت هەر چی زووتر بگەینە سەرکەوتن و ناوچەکانی خۆمان بگەڕێنینەوە و پارێزەری لە خەڵکی خۆمان بکەین کە ساڵانێکە ئێش و ئازاری کۆمەڵکوژی و بۆردومان دەچێژن./.