کوردانی سوریا داوای چارەسەری لە وڵاتانی عەرەبی دەکەن

(0) / / ئاسیا / ئیلهام ئەحمەد مۆسکۆ سوریا ڕووسیا


Feb 25, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سوریای دیمۆکرات ڕایگەیاند کە ڕووسیا لە ساڵانی شەڕی سوریا زۆر هەوڵی ئەوەیداوە لە نێوان کورد و حکومەتی سوریا نێوەندگێڕی بکات بەڵام ئەنجامێکی نەبووە و هۆکارەکەشی ئەوە بووە کە مۆسکۆ وەک پاڵپشتی دیمەشق دەرکەوتووە.
ئیلهام ئەحمەد لە وتووێژێکدا سەبارەت بە سەردانەکەی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا بۆ وڵاتی عۆمان وتی کە ئەم سەردانانە نابێتە هۆی چارەسەری سیاسی لە سەر ئاستی سوریا، لە بەر ئەوەی کە مامەڵەکردنی بێ مەرج نابێتە هۆی چارەسەری سیاسی و حکومەتی سوریا لە سیاسەتەکانی بەردەوامە.
ناوبراو سەبارەت بە کۆبوونەوە هاوبەشەکان لە گەڵ لایەنە عەرەبەکان وتی کە ئێمە داوای ئەوەمان کردووە پرۆژەیەکی عەرەبی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا هەبێت.
ئیلهام ئەحمەد وتی کە ئێمە داوای ئەوەشمان کردووە تورکیا هێزەکانی لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا بکشێنێتەوە.
وتیشی کە داوامان لە وڵاتانی عەرەبی کردووە کە نەخشەڕێگایەک بۆ چارەسەری سیاسی دابنرێت و ڕۆڵی خۆیان بگێڕن لە کۆتایی هێنان بە شەڕە بەردەوامەکان و ئازارەکانی خەڵک و چارەسەرکردنی ناکۆکییە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان خەڵکی ئەم وڵاتە./.