یەکێتی: بە بێ لامەرکەزیەت ناردنی بودجە لە بەغداوە ناتوانێت چارەسەری کێشەکان بکات

(0) / / كوردستان / یەکێتی نیشتمانی کوردستان


Apr 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ئەگەر ڕێکەوتنی هەولێر و بەغدا بتوانێت بەشێک لە کێشەکانی هەرێم چارەسەر بکات ئەوا جێبەجێکردنی لامەرکەزیەت دەتوانێت وەک چارەسەری نیوەی دیکەی کێشەکان بێت.

میران محەممەد لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند کە بە تێڕوانینی یەکێتی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان تەنیا لە بەغدا و بۆ ئەم مەبەستەش لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو هاوسەرۆکان بەردەوام لە گەڵ لایەنە عێراقییەکان لە پەیوەندیدابوون.

ناوبراو جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراقی لە لایەن هەولێر و بەغداوە بە بابەتێکی گرنگ ناو برد و وتی کە لە ساڵانی ڕابردووش ڕێکەوتن لە سەر بودجە هەبووە بەڵام پابەندنەبوون نەبینراوە.

ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان جارێکی دیکە جەختی لە سەر سیاسەتی حیزبەکەی بۆ جێبەجێکردنی لامەرکەزیەت کردەوە و وتی کە لامەرکەزیەت تەنیا پەیوەندی بە بودجەوە نییە بەڵکوو پەیوەندی بە کۆی سیستەمی سیاسی و کارگێڕی هەرێمی کوردستانەوە هەیە و ئەگەر جێبەجێ نەکرێت دەرفەتی بوژانەوەی ئابوری لە دەست دەچێت، تەنانەت ئەگەر بەغدا مووچەش بنێرێت./.