ئەورووپا هەڕەشەی سزادانی چین دەکات

(0) / / ئەورووپا / ئەورووپا ڕووسیا


Mar 04, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە سەر زاری چەند سەرچاویەەک لە یەکێتی ئەورووپا ڕایگەیاند کە ئەگەر چین لە ڕووی پێدانی چەک و کەرەستەی سەربازییەوە هاوکاری ڕووسیا بکات، سزا دەدرێت.
ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند کە هاوکارییە سەربازییەکانی چین بۆ ڕووسیا، دوایین هێڵی سوری یەکێتی ئەورووپا لە بەرامبەر پەکین دەبێت و وەڵامێکی خێرای دەدرێتەوە.
جۆن کێربی ڕێکخەری کاروربای ستراتیژی لە کۆشکی سپی ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند کە واشنتن لەو بڕوایەدایە کە چین هێشتا بۆ ناردنی چەک و هاوکاری سەربازی بۆ ڕووسیا بڕیاری نەداوە./.