ئامارێکی گرنگ لە سلێمانی بڵاو کرایەوە

(0) / / كوردستان / سلێمانی


Mar 04, 2023

قەبارەی فۆنت:
بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستی سلێمانی لە دایکبوونی 139 منداڵی لە یەک ڕۆژدا ڕاگەیاندووە.
لە ڕاگەێندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستی سلێمانیدا هاتووە کە ڕۆژی هەینی 3 ی 3 ی 2023 لە نەخۆشخانە حکومی و ئەهلییەکانی پارێزگای سلێمانی 139 منداڵ لە دایکبوون.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە لەو 139 منداڵبوونە کە تۆمار کراوە، 73 منداڵی کوڕ و 66 منداڵی کچ بووە و زۆربەشیان بە شێوازی سرووشتی لەدایکبوون./.