سلێمانی ئامادەکاری بۆ سەردانەکەی پزیشکیان دەکات
(0) /
ڕوانگە - دوای ئەوەی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، ڕایکەیاند:" بەنیازە سەردانی سلێمانی بکات، لە ئێستادا بەمەبەستی ڕێکاری ئەمنی لەشارەکەدا تەواوی هێزە ئەمنییەکان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
لە دوێنێوە سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، ئەوەش بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری ئەمنی بۆ سەردانەکەی مەسعود پزیشکیان، سەرۆك کۆماری ئێران.
هێزە ئەمنییەکان لە ئاسایش و پێشمەرگە و کۆماندۆ، لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود تا دەباشان جێگیر کراون.
تێبينيێك بنێرە: