مەسعود بارزانی پەیامێکی بڵاو کردەوە

(0) / / كوردستان / کوردستان مەسعود بارزانی


Mar 05, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە.
مەسعود بارزانی لەو پەیامەدا ڕایگەیاندووە کە ڕاپەڕین لە سایەی ئازادیخوازیی گەلی کوردستان و قارەمانێتی پێشمەرگە و پلان و یەکڕیزی لایەنەکانی ناو بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان هاتە دی و سەرکەوتنی بە دەست هێنا.
ناوبراو جەختیکردووەتەوە کە دەبێت ئەم دەسکەوتە بپارێزرێت و بەهێز بکرێت و نابێت بە هیچ شێوازێک کار بۆ لاوازکردن و بەلاڕێدابردنی ئەو بەها و ئامانجانە بکرێت کە گەلی کوردستان لە پێناویدا ڕاپەڕینی کردووە.
سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ڕاپەڕین ئەو ڕاستییەی سەلماند کە ستەمکاری و تۆقاندن هیچ کات ناتوانێت ئیرادەی ئازادیخوازی لە ناخی گەلی کوردستاندا خامۆش بکات.
لەو پەیامەدا هاتووە کە قەوارەی هەرێمی کوردستان کە یەکێکە لە بەرهەمەکانی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان، دەسکەوتێکی مێژوویی و گرانبەهای گەلی کوردستانە و دەبێت بپارێزرێت و بەهێز بکرێت./.