بافڵ تاڵەبانی: لەم دۆخە ڕازی نین

(0) / / كوردستان / کوردستان بافڵ تاڵەبانی


Mar 05, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە وتارێکدا لە دەڤەری ڕاپەڕین ڕایگەیاند کە یەکێتی و جەماوەرەکەی لەم بارودۆخە ڕازی نین بەڵام دەتوانین خەڵک ئاشت بکەینەوە و نەیارەکانمان پان بکەینەوە.
بافڵ تاڵەبانی ڕۆژی یەک شەممە لە میانەی وتارێکی لە ڕێوڕەسمی یادی 32 ساڵەی ڕاپەڕین لە ڕانیە وتی کە ئێستا یەکێتی یەکڕیز و بەهێزە و دەتوانین خەڵک و گەلی خۆمان ئاشت بکەینەوە.
ناوبراو وتی کە داوای لێبوردن لە خەڵک دەکەین کە لە پاش مام جەلال و جەبار فەرمان و هیرۆخان وەک پێویست خزمەتی ئەوان نەکراوە، بەداخەوە کە زوڵمێکی زۆر لە خەڵک کراوە و ئەو خوێنەی ڕشتوویانە وەک پێویست ڕێزی لێنەگیراوە و غەدریان لێکراوە، دوو ساڵە ئەو بۆشاییە لە حکومەت درووست بووە و هەوڵی پڕکردنەوەمان داوە.
سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان داوای کرد کە هیچ کەس باسی زۆنی سەوز و زەرد نەکات و وتی کە یەکێتی خاوەنی هەموو کوردستانە و هەوڵی داوە ئەو دۆخەی حکومەتی هەرێم درووستیکردووە پڕی بکاتەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەم دۆخە ڕازی نییە بەڵام کوردستان هی خەڵکە و پێکەوە دەتوانین کوردستان سەوز بکەینەوە و دەتوانین نەیارەکانمان پان بکەینەوە./.