درۆنێک لە بەغدا کەوتەخوارەوە

(0) / / ئاسیا / عێراق بەغدا


Mar 05, 2023

قەبارەی فۆنت:
درۆنێک لە گەڕەکی سەید سوڵتان عەلی لە شاری بەغدا کەوتەخوارەوە.
سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند کە ئەو درۆنە هەڵگری کامێرا بووە و کەوتووەتە سەر بانی خانوویەک لە گەڕەکی سەید سوڵتان عەلی لە ناوەڕاستی شاری بەغدا.
دیار نییە کە درۆنەکە کەی کەوتووەخوارەوە بەڵام خاوەن ماڵەکە پاش بینینی ئەو درۆنە هێزە ئەمنییەکانی ئاگادار کردووەتەوە.
چەند سەرچاوەیەکی عێراقیش ڕایانگەیاندووە کە درۆنەکە سەر بە پۆلیسی فیدراڵی عێراق بووە./.