تورکیا: فڕۆکەی ئێف 16 ی ئەمریکامان ناوێت

(0) / / ئەورووپا / ئەمریکا ڕووسیا تورکیا


Mar 06, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئەندامێکی ئەنجومەنی ئاسایش و سیاسەتی دەرەوەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە ڕەنگە ئەنکەرە لە کڕینی فڕۆکەی شەڕکەری ئێف 16 ی ئەمریکا پاشگەز ببێتەوە.
چاگری ئورهان بە ئاژانسی سپۆتنیک ی ڕاگەیاند کە تورکیا بە هۆی نرخ و هەروەها بژاردەی پێشکەوتووی باشتر واز لە کڕینی ئێف 16 ی ئەمریکا دێنێت.
ناوبراو وتی کە پێم وایە لە پاش بومەلەرزەکە ئەمە ڕوو دەدات لە بەر ئەوەی کە تێچوویەکی 20 ملیار دۆلارییە.
ئورهان بڕیاری کڕینی ئەو فڕۆکانەی لە لایەن تورکیاوە بە هەڵە ناو برد و وتی کە ئەنکەرە دەبێت باس لە کڕینی ئێف 35 بکات یان فڕۆکەی چینی و هەروەها فڕۆکەکانی ڕووسیا./.