باڵیۆزی ئەمریکا پەیامێکی تایبەت بە هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە

(0) / / كوردستان / داعش عێراق نێچیرڤان بارزانی کوردستان ئەمریکا


Mar 07, 2023

قەبارەی فۆنت:
پاش سەردانەکەی وەزیری بەرگری ئەمریکا بۆ هەولێر، باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە عێراق پەیامێکی تایبەت بە هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە.
ئلینا ڕومانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی پابەندە بە پاڵپشتیکردنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و نوێکردنەوەیان بە مەبەستی دڵنیابوون لە تێکشکاندنی تەواوی داعش.
ناوبراو لە درێژەی پەیامەکەیدا ڕایگەیاند کە لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا لە هەولێر لە گەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووە و جەختیش لە سەر پابەندی لە گەڵ حکومەتی هەرێم کراوەتەوە.
شایانی ئاماژەیە کە لە سەردانەکەی وەزیری بەرگری ئەمریکا بۆ هەولێر و کۆبوونەوەی لە گەڵ سەرۆکی هەرێم، دۆخی ئەمنی و دوایین پێشهاتەکانی شەڕی دژ بە تیرۆر و هەروەها پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ کران./.