ڕووسیا هێزی دەریایی خۆیی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

(0) / / ئەورووپا / ئۆکراینا ڕووسیا


Mar 08, 2023

قەبارەی فۆنت:
سوپای ئۆکراینا ڕایگەیاند کە کەشتییە سەربازییە پێشکەوتووەکانی ڕووسیا کە هەڵگری مووشەکۆ کرۆزن، لە دەریای ڕەش کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتەی کە سوپای ئۆکراینا بڵاویکردووەتەوە، چوار کەشتی سەربازی ڕووسیا کە مووشەکی کرۆزی کالیبر هەڵدەگرن، لە دەریای ڕەش لە ئامادەباشیدان.
ئەو مووشەکانەش بۆ هێرشی دژە کەشتییە سەربازییەکان، ژێر دەریاییەکان و چەندین ئامانجی دیکە بەکار دێن، کڵاوەی مووشەکەکە 450 کیلۆیە و مەودای بڕینیشی لە 50 تا 4000 کیلۆمەتر دەبێت./.