ئەبولغەیس: نەخشەڕێگایەکی باش بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا نییە
(0) /
ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی ڕایگەیاند کە بەشێکی زۆری کۆبوونەوە و چالاکییەکانی ئەم دامەزراوەیە تایبەتە بە تاوتوێکردنی دۆسیەی سوریا.
ئەحمەد ئەبولغەیس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ سامح شوکری وەزیری دەرەوەی میسر وتی کە دەتوانین بە دڵنیاییەوە بڵێین کە تا ئێستا هیچ نەخشەڕێگایەکی باش بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا بوونی نییە.
وەزیری دەرەوەی میسریش ڕایگەیاند کە وڵاتانی عەرەبی ڕوبەڕوی چەندین کێشە و گرفتی وەک ئاسایشی وزە، خۆراک و هەروەها پەرەسەندنی تیرۆریزم بوونەتەوە.
شوکری جەختیکردەوە کە بۆ زاڵبوون بە سەر ئەم کێشە و گرفتانەدا پێویست بە کۆدەنگی وڵاتانی عەرەبی دەکات./.
تێبينيێك بنێرە: