بێگەرد تاڵەبانی: 4 بەنداوی نوێ لە هەرێمی کوردستان درووست دەکرێن

(0) / / كوردستان / تاڵەبانی عێراق کوردستان


Mar 10, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری کشتووکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە حکومەتی ناوەندی عێراق ڕەزامەندی لە سەر درووستکردنی 4 بەنداوی نوێ لە هەرێم دەربڕیوە.
بێگەرد تاڵەبانی ڕایگەیاند کە وەزارەتی کشتووکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم پرۆژەیەکی بۆ درووستکردنی چەندین بەنداوی نوێ لە ڕێگای وەزارەتەکانی پلاندانان و کشتووکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی ناوەند خستووەتەڕوو.
تاڵەبانی وتی کە 4 بەنداو ڕەزامەندی لە سەر دراوە و چاوەڕوانی پەسەندکردنی بودجەیە تا بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە.
وەزیری کشتووکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند کە ڕێژەی گلدانەوەی ئاوی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو باشتر بووە./.