سودانی پێش مانگی ڕەمەزان سەردانی ئەمریکا دەکات

(0) / / ئاسیا / محەممەد شیاع سودانی بەغدا ئەمریکا عێراق


Mar 11, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە کە سەرۆک وەزیرانی عێراق پێش مانگی ڕەمەزان سەردانی ئەمریکا دەکات.
سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە کە محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕۆژانی داهاتوو و پێش مانگی پیرۆزی ڕەمەزان سەردانی ئەمریکا دەکات.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، سەردانەکەی سودانی بە یاوەری شاندێکی باڵا و بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و واشنتن دەبێت.
ڕاشیگەیاندووە کە بانگهێشتکردنی سودانی پاش ئەوە بووە کە بۆ بەرپرسانی ئەمریکا سەلمێندراوە کە ناوبراو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان هەوڵی جیدی دەدات./.