نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەکات

(0) / / كوردستان / نێچیرڤان بارزانی


Apr 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

بڕیارە سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات.

فەلاح مستەفا ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە نێچیرڤان بارزانی لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی بەغدا دەکات.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە کاتی سەردانەکە لە گەڵ نووسینگەی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران دیاری دەکرێت.

پێشتر سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە پاریس ڕایگەیاندبوو کە بابەتە باسکراوەکان لە کۆبوونەوەی سەرۆک کۆماری فەرەنسا، لە گەڵ سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران و لایەنەکانی عێراق تاوتوێ دەکرێت./.