مستەفا کازمی چۆن باسی کۆبوونەوەکانی لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران دەکات؟

(0) / / ئاسیا / مستەفا کازمی ئێران سعوودیە بەغدا عێراق ئەمریکا


Mar 12, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق ڕایگەیاند کە دانوستانەکانی ئێران و سعوودیە کە ناوبراو پێشتر لە بەغدا چاودێری دەکرد، دانوستانێکی ڕاشکاوانە، گشتگیر و بەرهەمدار بووە.
مستەفا کازمی لە وتووێژی لە گەڵ ڕۆژنامەی " الشرق الاوسط " کە ئەمڕۆ یەک شەممە 12 ی ئازار ی 2023 بڵاو کراوەتەوە، ڕایگەیاند کە پەیوەندییەکانی تاران و ڕیاز لە بەرژەوەندی گەلانی هەر دوو وڵات و ناوچەکە دەبێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە هەندێک کات کۆبوونەوەکانی بەغدا تایبەت بەم دانوستانانە 5 تا 6 کاتژمێر دەبوو و دانوستانەکانیش ڕاشکاوانە و گشتگیر لە سەر چەندین بابەتی گرنگ بەڕێوەدەچوو.
سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی لە گەڵ ڕێبەری باڵای ئێران وتی: ئەو کۆبوونەوەش زۆر ڕاشکاوانە بووە و بەوانم ڕاگەیاند کە عێراق وڵاتێکی موسڵمان و دراوسێ و عەرەبییە و پێویستی بە هاوسەنگی لە سیاسەتی دەرەوە هەیە و بێ ئەوەی کە دژی ئێران بێت دەمانەوێت گرنگی بە دۆخی عێراقیش بدرێت و ئەوەی کە پێویستی بە ئەمریکایە.
ناوبراو سەبارەت بە وەڵامی ڕێبەری باڵای ئێرانیش وتی: هەڵوێستی ڕێبەری ئێرانیش ڕوون بوو و ڕایانگەیاند کە ڕێز لە یەکپارچەیی خاکی عێراق و دۆخی تایبەتی ئەم وڵاتە دەگرین بەڵام متمانەمان بە ئەمریکا و سیاسەتەکانی نییە هەر چەندە عێراق مافی ئەوەی هەیە کە سیاسەتی دەرەوەی بە پێی بەرژەوەندییەکانی دابڕێژێت.
مستەفا کازمی باسی کۆبوونەوەشی لە گەڵ فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران کردووە و ڕایگەیاند کە بە هەمان شێوە باسی تایبەتمەندییەکانی عێراق و پێویستی بە ئەمریکا کراوە و ئێرانییەکانیش ئەوەیان ویستووە کە هەڕەشەیەک لە عێراقەوە لە سەریان نەبێت و ئێمەش دڵنیاییمان داوە کە هێزەکانی ئەمریکا بۆ مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی عێراقە نەک هەڕەشە لە سەر ئێران.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە کە لە سەردەمی سەرۆکایەتیدا چەندین پەیامی لە نێوان ئێران و ئەمریکا ئاڵوگۆڕ کردووە./.