لوبنان ڕێکەوتنەکەی ئێران و سعوودیە وەک دەرفەتێک بۆ ناوچەکە ناو دەبات

(0) / / ئاسیا / لوبنان ئێران سعوودیە


Mar 12, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک وەزیرانی حکومەتی کاربەڕێکەری لوبنان وتی کە ڕێکەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئێران و سعوودیە کاریگەری ئەرێنیی لە سەر ناوچەکە بە گشتی و لوبنان بە تایبەت دەبێت.
نەجیب میقاتی لە وتووێژی لە گەڵ ڕۆژنامەی " الشرق الاوسط " وتی کە ڕێکەوتنی ئێران و سعوودیە بۆ ناوچەکە و لوبنان زۆر گرنگ دەبێت.
ناوبراو وتی کە ڕاگرتنی دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی ناوچەکە دەبێتە هۆی گەشە و پێشکەوتنیان.
میقاتی وتی کە گۆڕانکارییەکانی ئێران و سعوودیە دەرفەتێکە تا ناوچەکە هەناسەیەک هەڵمژێت و بیر لە داهاتوو بکاتەوە.
سەرۆک وەزیرانی حکومەتی کاربەڕێکەری لوبنان وتی کە لە نێوان گۆڕانکاری لە پەیوەندییەکانی ئێران و سعوودیە و دۆسیەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لوبنان هیچ پەیوەندییەک نییە./.