ناوەڕۆکی نامەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ نێچیرڤان بارزانی
(0) /
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا نامەیەکی بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان ناردووە و تێیدا جەخت لە سەر چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکانی هەولێر و بەغدا بە وتووێژ و لێک تێگەیشتن کراوەتەوە.
ئەنتۆنی بلینکەن لە نامەکەیدا بۆ نێچیرڤان بارزانی خۆشحاڵی خۆیی لەوە دەربڕیوە کە لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە شوباتی ڕابردوو کۆبوونەوەی لە گەڵ نێچیرڤان بارزانی هەبووە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی لە سەر چارەسەرکردنی یەکجاری کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی عێراق کردووەتەوە.
بلینکەن ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا هاوکاری و هاوبەشییەکی زۆری لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە واشنتن پابەندە بە پاڵپشتی بەهێزی عێراق و ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری ئەم وڵاتە./.
تێبينيێك بنێرە: