نێچیرڤان بارزانی لە سلێمانییەوە داوایەک لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات

(0) / / كوردستان / کوردستان نێچیرڤان بارزانی عێراق


Mar 15, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕێکەوتنەکەی هەولێر و بەغدای لە سەر پرۆژەیاسای بودجەی عێراق بەرز نرخاند و داوای لە سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە کرد کە پەلە بکرێت لە پەسەندکردنی یاسای نەوت و غاز.
نێچیرڤان بارزانی لە میانەی بەشداریکردنی لە دیداری سلێمانی وتی کە ئەو ڕێکەوتنەی لە سەر یاسای بودجە کراوە، هەنگاوێکی باشە بۆ تەواوی عێراق.
ناوبراو وتی کە بەردەوامی ئەم تێڕوانینە بۆ پەسەندکردنی یاسای نەوت و غاز بە پێویست دادەنرێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها داوایکرد کە بودجەیەکی تایبەت بۆ پارێزگای هەڵەبجە پەسەند بکرێت.
بارزانی وتی کە ئەگەر فیدراڵیزم بەو شێوازە دەستوورییەی جێبەجێ دەکرا، دانیشتووانی هەرێمی کوردستان و عێراق هەستی یەکسانی و هاوبەشی ڕاستەقینەیان دەبوو.
ناوبراو پاڵپشتی هەرێمی کوردستانی بۆ حکومەتەکەی سودانی دووبارە کردەوە و داوای ئەوەیکرد کە پەلە بکرێت لە پەسەندکردنی یاسای نەوت و غاز و چارەسەرکردنی کێشەکان./.