ڕیفۆرمخوازەکانی ئێران نامەیەک بۆ بایدن دەنێرن

(0) / / ئەمەریکا / جۆبایدن


Apr 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

میدیاکانی ئێران ڕایانگەیاندووە کە بەرەی ڕیفۆرمخوازی ئەم وڵاتە سەبارەت بە گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی نامەیەکیان بۆ جۆبایدن ناردووە.

ئاژانسی فارس بەشێک لە ناوەڕۆکی ئەو نامەی ئاشکرا کردووە کە تێیدا بەرامبەر بە جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا هاتووە: ئێوە لە قۆناغێکی هەستیار گەیشتوونەتە دەسەڵاتی ئەمریکا و لە میانەی کەمپینی هەڵبژاردنەکان بەردەوام جەختتان لە سەر دیپلۆماسی ئاشتیخوازانە و گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنە نێودەوڵەتییەکان کردووەتەوە.

ڕیفۆرمخوازەکانی ئێران ئەوەیان وەبیری بایدن هێناوەتەوە کە ناوبراو وەک جێگری باراک ئۆباما سەرۆک کۆماری پێشووتری ئەمریکا واژۆی لە سەر ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران کردووە و بەڵێنی جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی ئەو ڕێکەوتنەی داوە.

لە کۆتایی ئەو نامەیەدا داوا لە سەرۆک کۆماری ئەمریکا کراوە لە پێناو پاراستنی دەسکەوتەکانی دیپلۆماسی بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی بگەڕێتەوە./.