سودانی بەشێکی گرنگی ڕێکەوتنە ئەمنییەکەی عێراق و ئێرانی ئاشکرا کرد

(0) / / ئاسیا / سودانی


Mar 20, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە لە داهاتوویەکی نزیکدا سەرجەم گرووپەکان لەم وڵاتەدا چەک دەکرێن.
محەممەد شیاع سودانی لە چاوپێکەوتنی کەناڵی جزیرەی قەتەر سەبارەت بە ڕێکەوتنە ئەمنییەکەی عێراق و ئێران وتی کە ڕێکەوتنەکە چەندین بەشی وەک پاراستن و کۆنتڕۆڵکردنی سنورەکان لە خۆ دەگرێت و هیوادارین کە بەم ڕێکەوتنە سەقامگیری سنورەکان زیاتر ببێت.
ناوبراو وتی کە ڕێکەوتنەکەی عێراق و ئێران ڕادەستکردنی کەسانی داواکراویش لە خۆ دەگرێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی کە موڵەتی ئەوە نادەین لە خاکی ئێمەوە هەڕەشە لە سەر وڵاتانی دراوسێ هەبێت.
سودانی هەروەها وتی کە لە داهاتوویەکی نزیکدا سەرجەم گرووپەکان چەک دەکرێن و چەک تەنیا لای حکومەت دەبێت./.