محەمەد شیاع سودانی: لە هەموو عێراق پرۆژە خزمەتگوزاریەکان لە یەک بوار و تەنیا بۆ یەک شار و پارێزگا نەبوون

(0) / / عێراق / ڕوانگە شیاع سودانی کوردستان مووچە


Oct 30, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - بەبۆنەی دوو ساڵ تێپەڕبوون بەسەر پێکهێنانی حکومەتەکەیدا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند:"  رێککەوتنەکانیان لەگەڵ چین جێبەجێدەکەن، زۆرینەى قوتابخانەکانى عێراق نۆژەنکراونەتەوە و چەندین قوتابخانەى نوێ دروستکراون."
 
وتیشی:" لەماوەی ئەم دوو ساڵەدا بە رێژەی 62% توانراوە بەرنامەى حکومەت جێبەجێبکرێت و رێژەى هەژارى و هەڵاوسان کەمبووەتەوە و ئاماژەی بەوەشکرد: لە هەموو عێراق پرۆژەکان لە یەک بوار و تەنیا بۆ یەک شار و پارێزگا نەبوون، بەڵکو لەکۆى هەزار و 471 پرۆژەی وەستاو، کارکردن لە 550 پرۆژە دەستیپێکردووەتەوە."
 
سوودانی باسی لەوەشکرد:" هەنگاوەکانیان بوونەتەهۆی ئەوەی داهاتی نانەوتی بە رێژەی 6% و داهاتى باج بەرێژەى 23% زیاد بکەن، ئەوەشى دووپاتکردەوە کە داهاتی دەروازە سنوورییەکان نەگەیشتووەتە ئاستی پێویست، بەتایبەتی لە دەروازەکانمان لە هەرێمی کوردستان."