ئەڵمانیا: شەڕی ئۆکراینا بەردەوام دەبێت

(0) / / ئەورووپا / ئۆکراینا ئولاف شۆڵتز


Mar 21, 2023

قەبارەی فۆنت:
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا وتی کە وڵاتانی ڕۆژئاوا دەبێت بۆ شەڕێکی درێژخایەن لە ئۆکراینا ئامادە بن.
ئولاف شۆڵتز وێڕای ڕاگەیاندنی شەڕێکی درێژخایەن لە ئۆکراینا وتی کە تەنانەت لە پاش شەڕەکە، ئاسەوار و کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەم شەڕە بەردەوام دەبێت.
ناوبراو وتی کە ئەگەر شەڕەکەش کۆتایی بێت هەموو شتێک یەک شەوە ئاسایی نابێتەوە.
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا وتی کە کشانەوەی هێزەکانی ڕووسیا لە ئۆکراینا مەرجی سەرەکی دەستپێکردنی دانوستانەکانی ئاشتی دەبێت.
شۆڵتز دانی بەوەدا ناوە کە بەردەوام لە ڕێگای تەلەفوون و تەنانەت بە زمانی ئەڵمانی قسە لە گەڵ سەرۆک کۆماری ڕووسیا دەکات و وتی کە ئەگەرچی لە گەڵ پوتین لە پەیوەندیدام بەڵام ناکۆکی و بۆچوونی جیاوازمان هەیە./.