شانەیەکی نوستووی داعش لە کەرکوک دەستبەسەر کران

(0) / / ئاسیا / کەرکوک عێراق داعش


Mar 22, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی عێراق ڕایگەیاند کە 10 ئەندامی گرووپی تیرۆریستی داعش کە شانەی نوستوو بوون لە کەرکوک خاڵی پشکنینی وەهمییان داناوە.
ئاژانسەکە ڕایگەیاندووە کە ئەو کەسانە بە پێی مادەی 4 ی تیرۆر دەستبەسەر کراون.
ڕاشیگەیاندووە کە ئەوانە گرووپێک بوون کە پلانی کوشتن و تەقاندنەوەیان هەبووە.
ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی عێراق ڕایگەیاندووە کە ئەو ئەندامانەی داعش خاڵی پشکنینی وەهمییان لە کەرکوک داناوە و بۆمبی چێندراویان داناوە بە مەبەستی تەقاندنەوەی هێزە ئەمنییەکان و خەڵکی ئاسایی./.