سەرچاوە عێراقییەکان: تورکیا ڕێگری لە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکات

(0) / / ئاسیا / محەممەد شیاع سودانی عێراق بغداد تورکیا


Mar 25, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاندووە کە تورکیا ڕێگری لە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکات و ئەمەشی بۆ موڵەتی حکومەتی ناوەندی گەڕاندووەتەوە.
پێگەی بغداد الیوم لە سەر زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگاداری عێراقی ڕایگەیاندووە کە تورکیا تا وەرگرتنی موڵەتی حکومەتی ناوەندی، ڕێگری لە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بەندەی جەیهان دەکات.
بە وتەی ئەو سەرچاوانە، بەرپرسانی تورکیا بە حکومەتی عێراقیان ڕاگەیاندووە کە هیچ کات موڵەتی هەناردەی نەوتی کوردستان نادەن تا ئەو کاتەی کە حکومەتی ناوەندی عێراق ڕەزامەندی لە سەر دەردەبڕێت.
ئەم هەواڵەش لە کاتێکدایە کە محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی 13 ی ئازار ڕایگەیاند کە بەغدا و هەولێر لە سەر بابەتەکانی نەوت و بودجە گەیشتوونەتە ڕێکەوتن./.