پوتین: چەکی ئەتۆمی دەبەینە بیلاڕووس

(0) / / ئەورووپا / پوتین ڕووسیا


Mar 26, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی چەکی ئەتۆمی تەکتیکی لە بیلاڕووس جێگیر دەکات.
ڤلادیمیر پوتین ڕایگەیاند کە لە گەڵ ئەلکساندر لۆکاشینکۆ سەرۆک کۆماری بیلاڕووس سەبارەت بە جێگیرکردنی چەکی ئەتۆمی ڕووسیا لەو وڵاتە گەیشتووەتە ڕێکەوتن.
پوتین وتی کە ئەمەش بە پێچەوانەی ڕێکەوتنی ڕێگری لە بڵاوەپێکردنی چەکی ئەتۆمی نییە لە بەر ئەوەی کە ئەمریکاش لە خاکی وڵاتانی ئەورووپی ئەو چەکانەی جێگیر کردووە.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی کە هەڵمەتی جێگیرکردنی چەکی ئەتۆمی لە بیلاڕووس تا مانگی تەمموزی ئەمساڵ کۆتایی دێت.
ڤلادیمیر پوتین هەروەها ڕایگەیاند کە ڕووسیا لە ئێستادا 10 فڕۆکەی لە بیلاڕووس جێگیر کردووە کە توانای هەڵگرتنی چەکی ئەتۆمییان هەیە./.