حەیدەر عەبادی لە دژی ئێران لێدوان دەدات

(0) / / ئاسیا / حەیدەر عەبادی عێراق ئێران


Mar 26, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق وتی کە ئەزموونی شەڕی 8 ساڵە و بەرژەوەندییەکانی ئێران وایکردووە کە ئەو وڵاتە عێراقێکی بەهێزی نەوێت.
حەیدەر عەبادی لە چاوپێکەوتنی لە گەڵ کەناڵی UTV وتی کە ئێران وڵاتێکی دراوسێی عێراقە و هەر دوو وڵات شەڕێکی 8 ساڵەیان پێکەوە هەبووە کە ئەم شەڕە تێچوویەکی زۆری بۆیان هەبووە.
عەبادی وتی کە بەرژەوەندییەکانی ئێران لەوەدایە کە ئەو دۆخە نەگەڕێتەوە و ئەمەش ئاساییە کە ئێران نایەوێت عێراق سەر لە نوێ وڵاتێکی بەهێز بێت.
ناوبراو لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە دەسەڵاتی عێراق بە دەستی هاوپەیمانەکانی ئێرانە و چ پێویست بە نیگەرانی بۆ ئەو وڵاتە دەکات، وتی: دیار نییە دۆخەکە هەموو کات وەک ئێستا بێت، تەنانەت هاوبەشی مەزهەبیش ڕەنگە بگۆڕدرێت و لە شەڕی 8 ساڵەشدا سەربازە شێعەکانی عێراق بوون کە شەڕی ئێرانیان دەکرد.
حەیدەر عەبادی وتی کە ئێرانییەکان بەرژەوەندییەکانی خۆیان دەناسن و بە دڵنیاییەوە هەوڵ دەدەن عێراق بۆ دۆخی ڕابردوو نەگەڕێتەوە.
ناوبراو وتی کە ئەمە بە واتای تۆڵەسەندنەوە نییە، ئێران لە عێراقدا وڵاتێکی دەستڕۆیشتووە و کێشەکە لەواندا نییە و لە ئێمەدایە کە دەبێت ڕێگری لەوان بکەین./.