ڕووسیا: چەکی زۆر دەگمەنمان بۆ لەناوبردنی دوژمنان هەیە

(0) / / ئەورووپا / نیکۆلای پاترۆشۆف ڕووسیا


Mar 27, 2023

قەبارەی فۆنت:
سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا سەبارەت بە توانا سەربازییەکانی ئەم وڵاتە وتی کە ڕووسیا چەکی زۆر دەگمەن و پێشکەوتووی بۆ لەناوبردنی دوژمنەکانی بە تایبەت ئەمریکا هەیە.
نیکۆلای پاترۆشۆف وتی کە ڕووسیا پشوودرێژیی هەیە و بە زاڵبوونی سەربازیی خۆی ترس و دڵەڕاوکێ ناخاتە وڵاتانی دیکەوە بەڵام لە ئەگەری هەڕەشەی سەر ئاسایشی نیشتمانی، چەکی پێشکەوتوو و زۆر دەگمەن بۆ لەناوبردنی هەر دوژمنێک بە تایبەت ئەمریکا هەیە.
ئەو بەرپرسەی ڕووسیا وتی کە ئەمریکییەکان بە هەڵە لەوە تێگەیشتوون کە ڕووسیا ناتوانێت وەڵامی هێرشی ئەتۆمی ئەو وڵاتە بداتەوە.
پاترۆشۆف سەبارەت بە کاریگەری سزا ئابورییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا وتی کە وڵاتانی ڕۆژئاوا سیاسەتێکی هەڵەیان بۆ شەڕی ئابوری دژ بە ڕووسیا جێبەجێکرد./.