خاڵە سنورییەکانی عێراق، قاچاخچێتی و گەندەڵی

(0) / / فایلی تایبەت / خاڵە سنورییەکان


Feb 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە قاچاخچێتی لە خاڵە سنورییەکان بەردەوامە و یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی پەکخستنی ئابوری ناوخۆیی ئەم وڵاتەیە.

بورهان مەعموری ڕایگەیاندووە کە هاوردەکردن و هەناردەکردنی شتومەک بە شێوازی نایاسایی تا ئێستا لە سنورەکانەوە بەردەوامە و بڕیار و ڕێوشوێنەکانی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ڕێگری لەم دیاردەیە وەک پێویست نییە.

ناوبراو هەروەها گەندەڵیی لە خاڵە سنورییەکان بە گەورەترین دۆسیەکانی گەندەڵی ناو بردووە و ڕایگەیاندووە کە تا ئێستا ڕێوشوێنی پێویست لە دژی ئەو کەسانە نەگیراوەتەبەر و ئەمەش زیانێکی زۆری ئابوریی بە عێراق گەیاندووە و دیاردەکانی وەک هەژاری و بێکاریی لێکەوتووەتەوە.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە هێزە ئەمنییەکان بە تایبەت پاسەوانانی سنور دەبێت ڕێوشوێنی توند بەرامبەر بە قاچاخچییەکان بگرنەبەر و خاڵە سنورییە نافەرمییەکانیش دابخرێن./.