ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: کۆبوونەوەی چوارقۆڵی ئێران، ڕووسیا، تورکیا و سوریا بەڕێوە دەچێت

(0) / / ئاسیا / ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ئێران سوریا تورکیا


Mar 29, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی کە کۆبوونەوەی چوارقۆڵی ئێران، ڕووسیا، تورکیا و سوریا هەفتەی داهاتوو لە ئاستی جێگرانی وەزیری دەرەوە لە مۆسکۆ بەڕێوە دەچێت.
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان کە سەردانی ڕووسیای کردووە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە وتی کە باشترکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ بەشێک لە بیر و بڕوای ئێمەیە.
ناوبراو وتی کە ڕێکەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئێران و سعوودیە هەنگاوێکە بەرەو پێشەوەیە لە ڕێگایەکی درووستدا.
پێشتر کۆبوونەوەی چوارقۆڵی ئێران، ڕووسیا، تورکیا و سوریا بە پێشنیاری ڕووسیا دواکەوتبوو./.