ڕووسیا سەرۆکایەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی وەرگرت

(0) / / ئەمەریکا / ئۆکراینا ڕووسیا


Apr 01, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئەمڕۆ یەک ی نیسانی ی 2023، ڕووسیا بۆ ماوەی یەک مانگ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی وەرگرت.
پێشبینی دەکرێت مەترسییەکانی تایبەت بە هەناردەی چەک و هەروەها ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە گرنگترینی ئەو بابەتانە بێت کە لە ماوەی سەرۆکایەتی ڕووسیا تاوتوێ بکرێت.
ئەگەری ئەوەش لە ئارادایە کە سەرۆکایەتی چەند کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە لایەن سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیاوە بکرێت.
واسیلی نبنزیا باڵیۆزی ڕووسیا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشتر جەختی لەوە کردبووە کە لە مانگی نیسان هیچ کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ئۆکراینا لە بەرنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا نییە./.