هەولێر و بەغدا گەیشتنە ڕێکەوتنی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت
(0) /
سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی عێراق گەیشتوونەتە ڕێکەوتنی سەرەتایی لە سەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت.
ڕێکەوتنەکەش بە نێوەندگێڕی فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بووە و وا بڕیارە لەم هەفتەیەدا هەناردەی نەوتی هەرێم دەست پێبکاتەوە.
سەرچاوەکانی نزیک لە پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایانگەیاندووە کە ئەمریکاش فشاری لە سەر حکومەتی عێراق بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتن لە گەڵ هەرێمی کوردستان داناوە تا سەقامگیری بۆ بازاڕی نەوت بگەڕێتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە میدیایەکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە ڕێکەوتنەکە بە ئامادەبوونی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە بەغدا کراوە./.
تێبينيێك بنێرە: