سعوودیە بانگهێشتی بەشار ئەسەد دەکات

(0) / / ئاسیا / سعوودیە بەشار ئەسەد سوریا


Apr 02, 2023

قەبارەی فۆنت:
سعوودیە بە مەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی، بانگهێشتی سەرۆک کۆماری سوریا دەکات.
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە سەر زاری سەرچاوەکانی خۆیەوە ڕاگەیاندووە کە سعوودیە بە مەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی کە لە 19 ی مانگی داهاتوو بەڕێوە دەچێت، بانگهێشتی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا دەکات.
ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە کە ئەو بڕیارەی سعوودیە کۆتایی بە پەراوێزکەوتنی سوریا دێنێت و بانگهێشتی ڕیاز دەکرێت.
ڕاشیگەیاندووە کە فەیسەڵ بن فەرحان لە هەفتەکانی داهاتوو سەردانی سوریا دەکات تا بانگهێشتنامەی فەرمی ڕادەستی بەشار ئەسەد بکات./.