پەیوەندییەکانی ڕووسیا و تورکیا تووشی کێشە دەبێت

(0) / / ئەورووپا / ئەمریکا ڕووسیا تورکیا


Apr 03, 2023

قەبارەی فۆنت:
پێگەی ستراتفۆری ئەمریکی ڕایگەیاندووە کە بە هۆی قەیرانەکانی ئەمریکاوە لە دژی ڕووسیا کێشە کەوتووەتە پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و ئەنکەرە و ڕەنگە ئەمەش کاریگەری لە سەر سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ تورکیا دابنێت.
پێگەی ناوبراو ڕایگەیاندووە کە سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا 6 و 7 ی ئەم مانگە سەردانی تورکیا دەکات، سەردانەکەشی بۆ تاوتوێکردنی خاڵێکی ئاڵۆزی نێوان هەر دوو وڵاتە کە پەیوەندی بە سزا و گەمارۆکانی ڕووسیا لە لایەن ئەمریکاوە هەیە.
پێگەی ستراتفۆر ڕایگەیاندووە کە بەرپرسانی تورکیا ڕێگری لە هەناردەی ئەو کاڵایانە بۆ ڕووسیا دەکەن کە بە پێی سزاکانی ئەمریکا قەدەغەیە و ئەمەش نیگەرانی بەرپرسانی مۆسکۆی بە دواوە بووە.
ڕاشیگەیاندووە کە ئەمە بووەتە کێشەیەک کە ئەگەر چارەسەر نەکرێت پەیوەندییەکانی مۆسکۆ و ئەنکەرە ڕوبەڕوی قەیران دەکاتەوە و ڕەنگە کاریگەری نەرێنی لە سەر سەردانەکەی 27 ی نیسانی ڤلادیمیر پوتین بۆ تورکیا دابنێت./.