فینلەندا بە فەرمی بووە ئەندامی ڕێکخراوی ناتۆ

(0) / / ئەورووپا / ماتئۆس موراویسکی


Apr 04, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا هەواڵی ئەندامێتی فینلەندا و بوونی ڕێکخراوی سەربازی ناتۆی بە 31 ئەندام ڕاگەیاند.
ماتئۆس موراویسکی سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا لە تویتێکدا بە فەرمی پیرۆزبایی لە فینلەندا کرد بە بۆنەی ئەندامبوونی لە ڕێکخراوی سەربازی ناتۆ.
ناوبراو ڕایگەیاند کە " فینلەندا لە ئێستادا ئەندامی ناتۆیە، لە ئێستادا ڕێکخراوی ناتۆ لە 31 وڵات پێکهاتووە، هاوبەشە بەهێزەکان ئاسایشی پۆڵەندا، ناوچەکەی ئێمە و جیهان بە گشتی دەستەبەر دەکەن ".
نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری فینلەندا و هەروەها ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی ناتۆ دووشەممە 3 ی نیسان ڕایانگەیاند کە ئەم وڵاتە ئەورووپییە بە فەرمی یەکێک لە ئەندامانی ناتۆیە./.