عێراق کوژرانی یەکێک لە مەترسیدارترین سەرکردەکانی داعشی ڕاگەیاند

(0) / / ئاسیا / محەممەد شیاع سودانی سوریا عێراق داعش


Apr 05, 2023

قەبارەی فۆنت:
دەزگای هەواڵگری عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە کاتێکدا کوژرانی یەکێک لە مەترسیداترین سەرکردەکانی داعشی لە پارێزگای ئیدلبی سوریا ڕاگەیاند کە پێشتر فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە ناوچەکە بانگەشەی کوژرانی ئەوی کردبوو.
لە بەیاننامەیەکی دەزگای هەواڵگری عێراقدا هاتووە کە لە هەڵمەتێکی دەگمەندا بە فەرمانی محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە، خالید عاید ئەحمەد جبوری ناسراو بە یەعقوب مەهاجر یەکێک لە سەرکردە بەناوبانگ و مەترسیدارەکانی داعش لە پارێزگای ئیدلبی سوریا کوژراوە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە خالید جبوری سەرەتا ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بووە و پاشان پەیوەندی بە داعشەوە کردووە و چەندین بەرپرسیاریەتی گەورەی لە گرووپی داعشدا هەبووە و دواترینیشی والی تورکیای ئەو گرووپە تیرۆریستییە بووە.
دەزگای هەواڵگری عێراق ڕایگەیاندووە کە خالید جبوری پلانی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستیی لە ئەورووپا هەبووە.
پێشتریش سنتکۆم، فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بانگەشەی کوشتنی گەورە سەرکردەیەکی داعشی لە سوریا کردبوو./.