ڕووسیا: کاتی خانەنشینبوونی ناتۆ گەیشتووە

(0) / / ئەورووپا / ماریا زاخارووا ڕووسیا


Apr 06, 2023

قەبارەی فۆنت:
هاوکات لە گەڵ 74 ساڵەیی دامەزراندنی ڕێکخراوی سەربازی ناتۆ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە ئەم ڕێکخراوە لە گەڵ ئاسایشی نێودەوڵەتی ناتەبایە و دەبێت خانەنشین بکرێت.
ماریا زاخارووا ڕایگەیاند کە ناتۆ بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هێزە جیهانییەکان پەنا بۆ هەر هەنگاوێک دەبات و جیهانی ڕوبەڕوی مەترسی کردووەتەوە، بە گشتی و بە دڵنیاییەوە دەڵێم کە ئاسایش و ناتۆ دوو بابەتی ناتەبان لە گەڵ یەکتر.
ناوبراو وتی کە ناتۆ بلۆکە سەربازییەکانی بۆ شەڕ پێکهێناوە و وڵاتان دەڕووخێنێت، ئەوان کەسانی سڤیل دەکوژن و ژێرخانی وڵاتان لە ناو دەبەن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە کاردانەوەی بەرامبەر بە ئەندامبوونی فینلەندا لە ناتۆ وتی کە ئەم وڵاتە بووەتە قوربانییەکی دیکە و سیاسەتی خۆیی بە لاوە ناوە و لە ڕاستیدا خۆیی خستووەتە بەرەی سەرەکی شەڕەوە./.