قەدەغەی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان ڕاگەێندرا
(0) /
لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا قەدەغەی هاتووچۆی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
لە بڕیارێکدا کە واژۆی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی لە سەرە، هاتووە کە لە کاتژمێر 8 ی شەو تا 6 ی بەیانی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان قەدەغەی هاتووچۆیە.
لەو بڕیارەدا ئاماژە بەوە دراوە کە تەنیا ڕێگا بە ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکان، تیمە تەندرووستییەکان و ئەوانە دەدرێت کە لە دەوامی فەرمیدان.
بڕیارەکە لە 7 تا 12 ی ئەم مانگەوە جێبەجێ دەکرێت./.
تێبينيێك بنێرە: