عێراق و سودان ڕێکەوتنێکی ئەمنییان واژۆ کرد
(0) /
وەزیرانی ناوخۆی عێراق و سودان بە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هاوکاری نێوانیان، ڕێکەوتنێکی ئەمنی هاوبەشیان واژۆ کرد.
عەبدولئەمیر شمەری وەزیری ناوخۆی عێراق و عەنان حامید محەممەد عومەر وەزیری ناوخۆی سودان بە ئامانجی پتەوکردنی هاوکاری و هاوئاهەنگی نێوان هەر دوو وڵات، ڕێکەوتنێکی ئەمنییان واژۆ کرد.
ئەم ڕێکەوتنە چەندین بڕگەی وەک بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان و ڕوبەڕوبونەوەی تاوانی ڕێکخراو لە ئاستی نیشتمانی لە خۆ دەگرێت.
هەر دوو لا لە پەراوێزی واژۆکردنی ئەو ڕێکەوتنەش چەندین بابەتی پەیوەندیداری هاوبەشیان تاوتوێ کرد./.
تێبينيێك بنێرە: