کوردی کێشە

(0) / / وتار / عێراق کوردستان


Apr 11, 2023

قەبارەی فۆنت:
لەوانیە لە ڕاستی دوور نەکەومەوە بلێم دەیان ناونیشان لە کتێب و بابەتی لێکۆلینەوە بەناوی کێشەی کورد هەبێت، دیارترین نموونە کتێبەکەی (میکائیل،س ،لازارێف)ە ،بەناوی کێشەی کورد. تاکو ئەزموونی خۆبەڕێوەبەریمان نەبوو جۆرێک سۆز و عاتیفەمان هەبوو لە لایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتیەوە، لەسەر ئەوەی میللەتێکی مەزڵومین، بەلام ئەزموونی خۆبەڕێوەبەری ئەم دەستەواژەی خەریکە هەلدەگێڕتەوە و دەبێت بە کوردی کێشە،واتە کورد بۆتە کێشە هەم بۆخۆی هەم بۆ دەوروبەری (کەدەلێم کورد بۆتە کێشە بۆ خۆی مەبەستم زیاتر ئەو دەستە سیاسیە سیخناخەیە لە گەندەلی و خراپی)،ماوەیەکی دوور و درێژە هەرچی فاکتەری سیاسی و ئابوری و جیۆپۆلۆتیکی و دیبلۆماسی و پشتیوانی گەورە هەیە بۆ کورد ڕەخسا و خرایە بەردەمی، نەیتوانی ئیدارەیەکی کەمێک رێک و پێک و شەفاف کە ڕووی ناوخۆ و دەرەوەی هەبێت دروست بکات، ئەزموونی دیمۆکراسی کرا بەنموونەیەکی زۆر ناشیرن. هەرچی سێکتەری بەڕێوەبردن و پەروەردە وکۆمەلایەتی وسیاسی و سەربازی و ئابووری هەیە ،هەموویان بەسەریەکدا ترشاند، لەدوای سی ساڵ ئێستاش نازانرێ کێشەچیە. ئێستا کاتی ئەوەیە بپرسین کورد بۆ قسە بەیەک دەلێ بۆ ناتوانێ قسە لەگەل یەک بکات، بۆ ڕق دەبەخشێتەوە نازانێ خۆشەویستی ببەخشێتەوە ،یان بۆ ناتوانێ ڕای جیاواز و بیرکردنەوەی جیاواز بکەنە بنەمای گفتووگۆ و لێک گەیشتن، یاخود بۆ قسە لەسەر ئەنجام دەکەن و تۆمەت دەبەخشنەوە، بەلام ناتوانن قسە لەسەر هۆکاری کێشەکان بکەن، ئێستا کەس نازانێ هۆکاری لێک جودابوونەوەی مەسروربارزانی سەرۆک حکومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری لەسەر چیە، بۆ نایەن لە بەردەمی ڕای گشتی ڕووبەڕوو باس لەکێشەکانیان بکەن بە بەڵگەو دیکۆمێنتەوە. تاکو بسەڵمێنرێ کێ خەتابارە، ئەگەر کێشەکە پەیوەندی بە پلە و پۆست و بەرژەوەندی کەسی و حزبی و بنەمالەیەوەنیە،ئەم کێشانە و دەیان بابەت و کێشەی تر ئەگەر بخەینە ڕوو تەواو نابێت ، بەلام ئەنجام هەمووی ئەوەمان پێدەلێ کورد ئێستا ئەوەندی بووە بەکێشە، کێشەی کورد خەریکە نەمینێ ،لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە. هۆکاری سەرەکیش ئەوەیە ئەو دەستەیەی بڕیار بەدەستن سیاسەت و بەڕێوەبردنی هەرێمی کوردستان و کوردی عێراق کەسانێکی نانیشتمانی و لاوازن لە پاشخانی مەعریفی و سیاسی و ستراتیجی نیشتانی. بۆیە بیریان زۆر تەسک و کورت بینە. ئەمەش هۆکاری سەرەکی کێشەکانە.
شادمان مەلا حەسەن