ڕووسیا مووشەکێکی بالستی کیشوەربڕی تاقیکردەوە

(0) / / ئەورووپا / ئۆکراینا ڕووسیا


Apr 12, 2023

قەبارەی فۆنت:
لە گەرمەی ئاڵۆزییەکانی نێوان مۆسکۆ و وڵاتانی ڕۆژئاوا بە بۆنەی شەڕی ئۆکرایناوە، ڕووسیا هەواڵی تاقیکردنەوەی مووشەکێکی کیشوەربڕی بالستیی ڕاگەیاند.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند کە مۆسکۆ بە سەرکەوتوویی مووشەکێکی کیشوەربڕی بالستیی تاقیکردووەتەوە.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئەو مووشەکە ئامانجەکەی خۆیی لە گۆڕەپانێکی تاقیکردنەوە لە کازاخستان پێکاوە./.