ڕۆژی جیهانی قودس، هیوایەک بۆ ئازادکردنی فەڵەستین

(0) / / وتار / فەڵەستین بنیامین نتانیاهۆ


Apr 13, 2023

قەبارەی فۆنت:
بنیامین نتانیاهۆ کە بە بەڵێنی دابینکردنی باشتری ئاسایشی ڕژێمی زایۆنیستی و سەرکوتکردنی هێزەکانی خۆڕاگری فەڵەستین گەڕایەوە دەسەڵات، ئێستا ڕوبەڕوی کەم وێنەترین قەیرانی سیاسی ناوخۆیی بووەتەوە.
بڕیارەکەی کابینەی نتانیاهۆ بۆ جێبەجێکردنی چاکسازی لە یاسای داد ناڕەزایەتییەکی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا و ئەمەش کەلێنێکی زۆری خستووەتە نێو چەپی و ڕاستییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و ئەو یەکڕیزییە ناوخۆییەی کە زایۆنیستەکان بانگەشەیان بۆ دەکرد، بە تەواوی درۆبوونی ئاشکرا بوو.
پێدەچێت نتانیاهۆ هەست بەوە دەکات کە دەربازبوون لەم دۆخە پەنابردنە بۆ تاوانی دژە مرۆیی بەرامبەر بە زایۆنیستەکان. ئەڵبەت هەر لە کاتی دەستبەکاربوونی کابینەی ڕاستی توندڕۆی نتانیاهۆ لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو ڕێژەی ئاڵۆزییەکان لە قودسی داگیرکراو ڕووی لە زیادبوون کردبوو بەڵام چەند هێرشەکەی ئەم دواییەی زایۆنیستەکان بۆ سەر نوێژخوێنان و موسڵمانانی مزگەوتی ئەقسا تاوان و دڕندەیی ڕژێمی تەل ئەبیبی زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە پیشاندا.
پاش ئەم تاوانانەی ڕژێمی زایۆنیستی، بەرەی خۆڕاگری شارۆچکە زایۆنیست نشینەکانی کردە ئامانجی هێرشی مووشەکی. لە گەڵ خۆڕاگری کەرتی غەززە شەڕی باشوری لوبنانیش بە کردەوە زایۆنیستەکانی خستە گەمارۆوە کە لە گۆڕینی دۆخەکە لە بەرژەوەندی گەلی زوڵملێکراوی فەڵەستین ڕۆڵی زۆر گرنگی هەبووە. ئەم ڕووداوە زۆر گرنگە بە ڕوونی پیشانیدا کە ئەگەر یەکڕیزی و یەکگرتوویی بەرەکانی خۆڕاگری لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەکە هەبێت، ڕژێمە کاتی و داگیرکارەکەی زایۆنیستی هێندەی دیکە ڕوبەڕوی کێشە و قەیران دەبێتەوە و دەنگی لەناوچوونی بەرزتر دەبێتەوە.
لەم ڕووەشەوە هەوڵی ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ تەل ئەبیب بە ئامانجی ئەوەی کە پاڵپشتی ئەو ڕژێمەیان هەبێت، نەک تەنیا دوورە لە لۆژیک، بەڵکوو خیانەتێکی گەورەیە لە جیهانی ئیسلام و گەلی فەڵەستین.
قەیرانی ناوخۆیی سیاسی و ئابوری ڕژێمی زایۆنیستی و چەند بەرەکی ناوخۆیی دەبێت لە لایەن وڵاتانی عەرەبییەوە دەرفەتێکی نوێی ڕوبەڕوبونەوەی زایۆنیستەکان بێت. ناکرێت وڵاتانی عەرەبی هیوایان بە ڕژێمێک هەبێت کە بەردەوامە لە سووکایەتی و هێرشی سەر ڕووگەی یەکەمی موسڵمانان و زیاتر لە حەوت دەیە زوڵم و تاوانی لە دژی گەلی فەڵەستین هەیە، سیاسەتی نزیکبوونەوە لە ڕژێمی زایۆنیستی خیانەتێکی ئاشکرایە.
هەر بۆیە ڕۆژی جیهانی قودس کە لە لایەن حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) دیاریکراوە، باشترین دەرفەتە بۆ نمایشکردنی ئیرادەی وڵاتانی ئیسلامی بە تایبەت وڵاتانی عەرەبی، لە بەر ئەوەی کە گەلانی موسڵمان هەموو ساڵ لەم بۆنە گرنگەدا پاڵپشتی خۆیان بۆ گەلی فەڵەستین ڕاگەیاندووە و بەردەوام دەبن.
ئەگەر وڵاتانی موسڵمان لە دژی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی هەڵوێستێکی یەکگرتوویان هەبێت، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ ناچار دەبن واز لە بێدەنگی خۆیان بێنن، بە تایبەت ئەوەی کە ڕژێمی زایۆنیستی زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە لاوازتر بووە و بەردەوامی ئەم دۆخە وا دەکات کە پاڵپشتی وڵاتانی ڕۆژئاوا لەم ڕژێمە کەمتر ببێتەوە.
ڕۆژی جیهانی قودس دەرفەتێکە کە بە پاڵپشتی مەزنی گەلانی موسڵمان و وڵاتانی ئیسلامی لە دۆسیەی فەڵەستین، پەیامی نزیکبوونەوەی کۆتایی ڕژێمی زایۆنیستی بە جیهان ڕادەگەێنێت./.