قوباد تاڵەبانی لە ساڵیادی ئەنفال پەیامێکی بڵاو کردەوە

(0) / / كوردستان / کوردستان قوباد تاڵەبانی


Apr 14, 2023

قەبارەی فۆنت:
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی تاوانی ئەنفال کە لە لایەن ڕژێمەی بەعسی ڕووخاوەوە دژ بە گەلی کورد ئەنجام درا، پەیامێکی بڵاو کردەوە.
قوباد تاڵەبانی لەو پەیامەدا داوای لە هێزە سیاسییەکانی کوردستان و نوێنەرانی کورد لە بەغدا کردووە کە هەموو توانایەکی خۆیان بەکار بێنن بۆ قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوان.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە 14 ی 4 تەنیا ڕۆژێک نییە بۆ یادکردن و ڕێزگرتن لە یادی 182 هەزار مرۆڤی بێ تاوان کە بە پێی پلانێکی پێشوەختەی ڕژێمی بەعسی ڕووخاو جینۆساید کران، بەڵکوو بۆنەیەکی گەورەی نیشتمانییە بۆ گەلی کورد.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ناتوانین ڕێز لە یادی ئەنفالکراوان بگرین هەتا هاوسۆز نەبین لە گەڵ هەموو ستەملێکراوان، ڕێزگرتن لە یادی ئەنفالکراوان واتە کۆتاییهێنان بە هەموو جۆرە ستەم و جیاوازیدانانێک لە حەقی مرۆڤەکان، واتە قەرەبووکردنەوەی مادی و مەعنەوی کەسوکاری ئەنفالکراوەکان. ئەرکی سەر شانی حکومەتی عێراقەوە قەرەبووی ئەوان بکاتەوە./.