لە سەدا 80 ی خەڵکی ڕووسیا متمانەیان بە پوتین هەیە

(0) / / ئەورووپا / ئۆکراینا ڤلادیمیر پوتین ڕووسیا


Apr 15, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئەنجامی نوێترین ڕاپرسی پیشان دەدات کە لە سەدا 80 ی خەڵکی ڕووسیا متمانەیان بە سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیان هەیە.
بە پێی ڕاپۆرتی سەنتەری توێژینەوەکانی ڕای گشتی All – Russian کە ئەنجامی ڕاپرسییەکی سێ تا 9 ی نیسانی لە نێوان 1600 کەسی تەمەن سەروی 18 ساڵی بڵاو کردووەتەوە، ڕێژەی متمانەی هاووڵاتیانی ڕووسیا بە ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە سەدا 80 بووە.
ڕێژەی ڕەزامەندی هاووڵاتیانی ڕووسیا لە کارنامەی سەرۆک وەزیران و حکومەتی ڕووسیا 5409 و 5401 بووە.
تا ئێستا چەندین جار لە ماوەی شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا ئەم ڕاپرسییە لە ڕووسیا دووبارە بووەتەوە./.