فۆئاد حوسێن: عێراق هەوڵی ئاگربەستی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا دەدات

(0) / / ئاسیا / عێراق ڕووسیا ئۆکراینا فۆئاد حوسێن


Apr 17, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی لە سەر ئیرادەی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئۆکراینا کردەوە.
فۆئاد حوسێن لە میانەی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا لە شاری بەغدا، وتی کە ئۆکراینا وڵاتێکی خاوەن پیشەسازی و کشتووکاڵە و بوونی پەیوەندی لە گەڵ ئەم وڵاتە گرنگە.
فۆئاد حوسێن وتی کە ئاگربەستی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا گرنگە و بەغدا هەوڵی بۆ دەدات.
وەزیری دەرەوەی عێراق وتی کە سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا بۆ بەغدا گرنگە و جیهان چاوی لە سەر ئەم سەردانەیە.
وتیشی کە لە کۆبوونەوەکەدا چەندین بابەتی گرنگی تایبەت بە ناوچەکە و ڕەهەندە ئابورییەکانی شەڕی ئۆکراینا تاوتوێ کراوە./.