لێدوانێکی گرنگی سودانی سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان

(0) / / كوردستان / محەممەد شیاع سودانی بەغدا کوردستان


Apr 17, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە لەم هەفتەیەدا هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەست پێدەکاتەوە و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش لە ئەستۆی بەغدا دەبێت.
محەممەد شیاع سودانی ڕایگەیاند کە کۆمپانیای سۆمۆ لە گەڵ کڕیارانی نەوت گرێبەستێک واژۆ دەکات و لەم هەفتەیەدا هەناردەی نەوتی هەرێم دەست پێدەکاتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئەرکی سەرەکی حکومەتی عێراقە و حکومەتی ناوەند پابەندە بە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان./.