ڕووسیا 20 دیپلۆماتکاری ئەڵمانیا دەردەکات

(0) / / ئەورووپا / ڕووسیا ماریا زاخارووا


Apr 22, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە وەک هەنگاوێکی بەرامبەر، 20 دیپلۆماتکاری ئەڵمانیا دەردەکات.
ماریا زاخارووا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە مۆسکۆ لە هەنگاوێکی بەرامبەردا بڕیاری دەرکردنی 20 دیپلۆماتکاری ئەڵمانیای دەرکردووە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە بەرلین بە هەموو هێزێکەوە هەوڵی تێکدانی پەیوەندییەکانی لە گەڵ ڕووسیا دەدات./.