ڕووسیا سوپای ئەرمینیا ڕێکدەخاتەوە

(0) / / ئەورووپا / ڤلادیمیر پوتین


Apr 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەیەک لە گەڵ سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە سەر ڕێکخستنەوەی سوپای وڵاتەکەی لە لایەن مۆسکۆوە ڕێکەوتن کراوە.

نیکۆل پاشینیان لە سەردانێکدا بۆ مۆسکۆ ڕایگەیاند کە لە گەڵ ڤلادیمیر پوتین کۆبووەتەوە و پرسی ڕێکخستنەوەی سوپای ئەرمینیا بە هاوکاری ڕووسیا ڕێکەوتنی لە سەر کراوە.

ناوبراو وتی کە لە گەڵ ڕووسیا سەبارەت بە گرووپێکی هاوبەشی سەربازی ئەرمینیا – ڕووسیا و هەروەها سیستەمێکی بەرگری ئاسمانی لە ناوچەکە ڕێکەوتن کراوە.

سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا وتی کە لە پاش شەڕی قەرەباغ، چاکسازی لە هێزە چەکدارەکان بە هاوکاری ڕووسیا لەو بابەتانەیە کە دەبێت جێبەجێ بکرێت./.