عۆمان لە سەر دۆسیەی ئەتۆمی پێشنیاری نوێی داوەتە ئێران

(0) / / ئاسیا / ئێران عۆمان حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان


Apr 26, 2023

قەبارەی فۆنت:
عۆمان یەک لەو وڵاتانەیە کە لە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران بەردەوام لە نێوان ئەم وڵاتە و وڵاتانی ڕۆژئاوا نێوەندگێڕیی کردووە. لە سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ عۆمان کە ڕۆژی سێ شەممە بووە، دیسانەوە وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە پێشنیار و دەستپێشخەری نوێی خستووەتەڕوو.
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران ستایشی ڕۆڵی عۆمانی کرد و بە تایبەت سوپاسی هەیسەم بن تارق سوڵتانی ئەو وڵاتەی کرد کە ڕۆڵی گرنگی لە دانوستانەکانی تایبەت بە هەڵگرتنی گەمارۆکانی ئێراندا هەیە.
ناوبراو وتی کە عۆمان دەستپێشخەری نوێی هەیە و لەم سەردانەدا چەندین دۆسیەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی تاوتوێ کراوە./.